به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نوسیوویەتی "بەتوندی ئیدانەی هێرشاکانى ئیسرائیل دەکەم کە دەکرێنە سەر گەلی فەلەستینی ستەملێکراو".
دەمیرتاش دەشڵێت، پشتیوانی خۆم بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و گەلی فەلەستینی ستەملێکراو بەتایبەت رادەگەیێنم کە بەرەنگاری ستەم دەبنەوە.
ماوەى چەند رۆژێکە شەڕ و تێکھەچوونی نێوان فەلەستینیەکان و رژێمی زایۆنی سەری ھەڵداوە و رژێمی زاۆنی بە بۆردومانی غەززە ، زیاتر لە 140 کەسی مەدەنی شەھیدکردووە .
تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی رووبەڕووی شەرمەزارکردنی بەرفراوانی ناوچەیی و جیھانیی بووەتەوە .
342/